تورکیا لەڕووی ئازادی ڕۆژنامەنوسییەوە پاشەکشە دەکات

بەگوێرەی پێداچوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور(RSF)، لەبارەی پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی جیهانی بۆ ساڵی 2025، لە کۆی 180 وڵات، تورکیا ڕیزبەندی 159یەمی وڵاتانی گرتووە.

رێکخراوەکە ڕایگەیاندووە "تورکیا ساڵی ڕابردوو بە سوود وەرگرتن لە پێوەری دابەزینی ئازادی ڕۆژنامەوانی وڵاتانی دیکە، حەوت پلە بەرزبووەوە و ڕیزبەندی 159ی وڵاتانی گرتبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان، پلەیەک دابەزیوە."

 
 
Fly Erbil Advertisment