ڕوبیۆ مەرجەکانی واشنتن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ئاشکرا دەکات
وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، مارکۆ ڕوبیۆ ئەمڕۆ هەینی 2ـی ئایاری 2025 ڕایگەیاند: پێویستە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی هەڵگرێت، ئەو لێدوانەی ڕوبیۆ لەکاتێکدایە، دانووستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران دوا لە ڕۆما دواخرا.
مارکۆ ڕوبیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوزدا گوتی: پێویستە ئێران هاوکاریی گرووپەکان ڕابگرێتم بەتایبەتیش حووسییەکانی یەمەن، پێویستە دەستبەرداری پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی بێت کە هیچ ئامانجێکی لە پشتەوە نییە جگەلە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، دەشڵێت: پێویستە ئێران دەست لە پپیتاندنی یۆرانیۆمیش هەڵگرێت.
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئێران توانای پیتاندنی سەدا 3.67 بێت، کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە سەدا 20 و60 و 80 و 90 کە پێویستیانە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
ڕوبیۆ دووپاتی کردەوە، پیویستە ئێران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی ئەمەریکییەکان بەشداریی بکەن لە پرسی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و سەربازییەکان.