حاکم باسی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون دەکات
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئایاری 2025، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراو، کە پیاوێکی تەمەنی 42 ساڵە، بەهۆیەوە کوشتارگەی کۆیە بۆ ماوەیەکی نادیار بڕیاری داخرانی درا.
هەروەها وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند خاڵیکدا ڕێنمایی تایبەت و پێویستی بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیییە دەرکرد، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا حاکم فەرهاد زیاتر ڕوونی دەکاتەوە.