بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دایکێک و چوار منداڵی داعشی ڕادەستی ئەڵمانیا کردەوە

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پێنج کەسی خانەوادەیەکی داعشی لە بنەڕەتدا ئەڵمانی، ڕادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.

 ئۆفیسی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند: دوێنێ شاندێکی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی كریستیان كلاین، سەرۆکی بەشی کاروباری کونسوڵی و یاسایی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە و لەگەڵ هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیی دەرەوە گوڵستان عەلی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە خالید ئیبراهیم کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا باسیان لە ڕەوشی سووریا بەگشتی و کۆنفرانسی کوردی و دانووستانەکانی نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و شام کراوە، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی خرانە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ پاراستنی خانەوادەی داعشەکان.

لەچوارچێوەی ئەو سەردانەی شاندی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئافرەتێک و چوار منداڵی ئەڵمانی کە لە خانەوادەی داعشەکانن، ڕادەستی شاندە ئەڵمانییەکە کرانەوە.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment