عەلی لاریجانی: دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا سیاسین نەوەک یاسایی
عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: ئەو دانووستانەی ئێستا لەگەڵ ئەمەریکا هەیە، ڕەنگە بگاتە ئەنجام، ڕەنگە نەگاتە ئەنجامیش، چونکە ئەوە پەیوەستە بە پاکیی لایەنی بەرانبەر و زیرەکیان.
لاریجانی دەڵێت: کڕۆکی دانووستانەکان لەبارەی پرسی ئەتۆمی، پرسێکی سیاسییە نەوەک یاسایی، ئەگەر دانووستانەکان یاسایی بووان، دەبووا ئێمە دانووستان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردبا، نەوەک ئەمەریکا و ئەوروپا.
میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، پشتیوانی خۆی بۆ لێدوانەکانی عەباس عراقچی دەربڕی کە دەڵێت: ئێران مافی ئەوەی هەیە سوود لە سووتەمەنی ئەتۆمی وەربگرێت.
ئۆلیانۆڤ لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "من پێمباشە لەم قۆناغە هەستیارەی گفتوگۆکاندا لە لێدوانی ورد دوور بکەومەوە، بەڵام عراقچی بەتەواوی ڕاست دەکات."