گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە هەولێر دەکرێتەوە
"میتێكس" دەبێتە گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کە لە هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش له نزیكه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی پێشانگه‌كه‌ی بەسەر کردەوە .
ڕۆژی سێشه‌ممه 6ـی ئایاری 2025، له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان پێشانگاکە ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای کردووە، پێشانگه‌ی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سێیەمین جارە لە هەولێر ده‌كرێته‌وه و بە گەورەترین پێشانگه‌ی گەشتیاری سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچەکە دادەنرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان، پێشانگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پێشانگه‌كه به باشترین شێوه دووپاتكرده‌وه.
هاوشانی پڕۆژە و گه‌وره‌کۆمپانیا گەشتیارییەکان، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هه‌ولێر و سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لەو پێشانگایەدا بەشداریی دەکەن.