کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 5-5-2025، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور بێت، لەگەل تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاوییەکان، زیاتر لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.

ئاماژەی بەوەش دا، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری تاوەباران و بروسکەکە درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بەرەو ناوچە سنووریەکان، وە هەروەها پێشبینی خێرایی با لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە. 

ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی سێشەممە، 6-5-2025، ئاسمان نیمچەهەور بێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور. هەروەها پلەکانی گەرما 3 تا 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 23 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان :32 پلەی سیلیزی