لە کەرکووک 102 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسی و خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران

شەپۆلێکی خۆڵبارین، هەرێمی کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەش، لە کەرکووک 102 هاووڵاتی دووچاری تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی کەرکووک و دەورووبەری گرتووەتەوە، 94 هاووڵاتی خراونەتە نەخۆشخانەکان، بەشێوەیەک، پێنج هاووڵاتی بەهۆی خۆڵبارین و تەنگەنەفەسی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاریی کەرکووک، 24 هاووڵاتی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکووک، دوو هاووڵاتیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون، 44 هاووڵاتی دیکە بەهۆی تەنگە نەفەسیەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی داقوق، 18 هاووڵاتی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی حەیجە، هاووڵاتییەکیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئاڵتن کۆپری، جگەلەوەی چەند هاووڵاتییەکی دیکەش گەیندراونەتە نەخۆشخانەی دیکەوە.