مەسرور بارزانی سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر کردەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر کردەوە
سێشەممە، 06-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر (میتێكس2025) کردەوە.
120 كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 20 وڵاتەوە، بەشداریی پێشانگەکە دەکەن و تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە، 08-05-2025، بەردەوام دەبێت.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بە كوردستان24ی ڕاگەیاند "لە پێشانگاکەدا چەندان ڕێككەوتن و لێکگەیشتن لەنێوان كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتان ئیمزا دەكرێن، چاومان لەوەیە گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە جیهانیی بكەین."
نوێ دەکرێتەوە..