هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 4ـی 2025، بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە دابەش دەکرێت.
سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازیی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، ئێستا زیاتر لە 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن .