مەسرور بارزانی: بە گرنگیدان بە کەرتی گەشتوگوزار کوردستان بە جیهان دەناسێنرێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بە گرنگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار، خەڵكێكی زیاتر تێكەڵاوی خەڵكی كوردستان و شارەزای ناوچە جیاوازەکانمان دەبێت.
سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: سێیەمین پێشانگەی (METEX)ـم لە هەولێر كردەوە كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی گەشتوگوزار بەشدار بوون.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: بە گرنگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار، خەڵكێكی زیاتر تێكەڵاوی خەڵكی كوردستان و شارەزای ناوچە جیاوازەکانمان دەبێت، بە هۆیەوە كوردستان بە جیهان دەناسێنرێت.
سێیەمین پێشانگەی (METEX)م لە هەولێر كردەوە كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی گەشتوگوزار بەشدار بوون.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 6, 2025
بە گرنگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار، خەڵكێكی زیاتر تێكەڵاوی خەڵكی كوردستان و شارەزای ناوچە جیاوازەکانمان دەبێت، بەهۆیەوە كوردستان بە جیهان دەناسێنرێت.