پرۆژەی ڕووناکی: تاکو ئێستا 729 موەلیدە کوژاونەتەوە

پرۆژەی ڕووناکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و پێدانی بە هاووڵاتییان ئاشکرای دەکات، 

کوژاندنەوەی موەليدەکان پیسبوونی ژینگە و ژاوەژاو کەمدەکاتەوە و یەکسانە بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی  125 هەزار ئۆتۆمبێل.

سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، پرۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاندووە، کوژاندنەوەی 729 موەلیدەی کارەبای گەڕەکەکان کە دەکاتە سەدا 10ـی سەرجەم موەلیدەکانی تەواوی گەڕەکەکانی کوردستان، پاش گەیاندنی پرۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری بەو گەڕەکانە، وەک ئەوە وایە 120 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگاکان لادەن کە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 40 گەڕەک لە شاری هەولێر پرۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە و کارەبای بووە بە 24 کاتژمێری، لە پارێزگای سلێمانیش 9 گەڕەک پرۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە، هاوکات لە پارێزگای دهۆک دوو گەڕەک کارەبایان بووە بە 24 کاتژمێریی.