دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنێکی گشتگیری بازرگانیی لەگەڵ بەریتانیا ڕاگەیاند

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: Mark Schiefelbein / AP)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا (وێنە: Mark Schiefelbein / AP)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی بازرگانیی لەگەڵ بەریتانیا ڕاگەیاند و گوتی، ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەریتانیا کردوومانە، گشتگیرە.

پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا و بەریتانیا ڕێککەوتنێکی بازرگانیی گشتگیرییان لەگەڵ یەکتر کردووە کە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئەمەریکا بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەهێز و پتەو دەکات.

دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیال میدیای خۆیدا دەڵێت: مێژوویەکی درێژ و پڕ دڵسۆزیمان بەیەکەوە هەیە، شەرەفێکی گەورەیە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو ڕابگەیەنم.

ترەمپ دەڵێت: چەند ڕێککەوتنێکی دیکەش لە ئارادان و ئەوانیش دوای ئەو ڕێککەوتنە بەدی دێن.