فشارێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌نته‌ری كۆرۆنا له چه‌مچه‌ماڵ درووست بووه
رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی تاقیگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كه‌ن
K24- چه‌مچه‌ماڵ:
زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی سه‌ردانی سەنتەری رووبەرووبونەوەی کۆرونا لە قەزای چەمچەماڵ ده‌كه‌ن، فشارێكی زۆری له‌سه‌ر تیمی پزیشكان و تاقیگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره درووست كردووه.
شه‌ریف ره‌حیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی چەمچەماڵ له‌و باره‌یه‌وه دەڵێت: فشارێکی زۆریان لەسەرە، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا ھاووڵاتیان وەك پێویست پابەندی رێنماییەکان نابن .
له‌كاتێكیشدا به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان رۆژانه نزیكه‌ی 50 پشكنین بۆ گومانلێكراوان له تاقیگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كرێت و سەرجەم جۆرەکانی پشکنین ئەنجام دەدرێت، به‌ختیار عه‌بدوڵڵا، بەرپرسی تاقیگەی سەنتەرەکەش دەڵێت: جگه له دانیشتوانی سنووره‌كه، زۆربه‌ی کات لە قەرەھەنجیر و کەرکوکیشهوە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سەردانیان دەکه‌ن و پشکینین بو گومانلێکراوانی ئەوانیش دەکرێت.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی چه‌مچه‌ماڵ، لەسەرەتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، 4 ھەزار پشکنین لە سنووری ئه‌و قەزایە کراوە، له‌و ژماره‌یه‌ش 410 حاڵەتی پۆزه‌تیڤ تۆماركراون، 325 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، 15 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان تۆمارکراون، 65 کارمەندی تەندروستی تووشی په‌تاكه بوونه، ئیستاش لە نێو نەخوشخانەکانی چەمچهمال 18 تووشبوو چارەسەر وەردەگرن.
H.B