هەولێر.. ماڵێک سووتا و دووکەسیش بەهۆیەوە بەسووکی سووتان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵێک سووتا و بەرگری شارستانی هەولێریش دەلێت: دوو کەس بەهۆی ئاگرەکەوە بەسووکی سووتان.

شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئەمڕۆ هەینی، 9ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند: کاتژمێر 11:50 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەک لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی شاری هەولێر، خێرا تیمەکانی ئێمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لەنێو ماڵی هاووڵاتییەکە کۆگایەک کەلوپەل هەبوو، دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و دوو کەس بەسووکی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتان و چوار تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکە بوون.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی لەبارەی قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە هیچ زانیارییەکی ڕانەگەیاند.

 

 
 
 

Fly Erbil Advertisment