لە عێراق كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەكرێت

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، هەر كارتێكی بایۆمەتری بە 100 دۆلار كڕین و فرۆشتnی پێوە دەكرێت، ئەو  دەنگدەرەی كارتەكەی دەفرۆشێت، 50 دۆلار وەردەگرێت، لەكاتی دەنگدانیش 50 دۆلارەكەی دیکە وەردەگرێت.

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت: ئامانج لە كڕینی كارتی بایۆمەتری دەنگدان، یاریكردنە بەكارتەكان و بێبەشكردنی دەنگدەرە لە دەنگدان.

بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت كە زیاتر لە شەش مانگ بۆ ئەو كاتە ماوە، بەڵام لایەنەكان دەستیان بە جوڵە كردووە.