تەندروستی کەرکووک: شارەکەمان هیچ تووشبووێکی تای خوێنبەربوونی لێ نەماوە
فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک رایدەگەیەنێت: ئەو منداڵە 9 ساڵییەی گومان دەکرا تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، لە پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت تووشی نەخۆشیەکە نەبووە، بەمەش ئێستا کەرکووک هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا نییە.
هەینی 9ـی ئایاری 2025، فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، کەرکووک ئێستا هیچ تووشبووێکی تای خوێنبەربوونی تێدا نییە، داوای لە هاووڵاتییانیش کرد پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و هۆشیاریی.
تەندروستی کەرکووک داوای لە هاووڵاتییان کرد پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ببەستن بۆ دەستخستنی زانیاریی فەرمی، لە هەواڵەکانی سۆشیال میدیا دوورکەونەوە کە هەواڵی نا دروست بڵاودەکەنەوە.