باڵیۆزی ئەمەریکا هۆشداریی لە هێرشێکی گەورە بۆ سەر کێیڤ دەدات

دیمەنێکی پێشتری باڵەخانەیەکی ڕووخاوی کیێڤ بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو شارە
دیمەنێکی پێشتری باڵەخانەیەکی ڕووخاوی کیێڤ بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو شارە

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ هۆشداری داوە لەوەی، ئەگەری هەیە لەم ڕۆژانەدا، هێرشێکی گەورە بکرێتە سەر کێیڤ.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەسەر پێگەی فەرمیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، زانیارییان پێ گەیشتووە هێرشێکی ئاسمانی کە پێشبینی دەکرێت هێرشێکی گەورە بێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بکرێتە سەر کیێڤ.
باڵیۆزخانەکە هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی ئەمەریکایی دانیشتووی ئەو وڵاتە خۆیان ئامادە بکەن و لە حاڵەتی ڕاگەیاندنی باری ناکاوی، بە خێرایی ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن.

پێشتر، سوپای ئۆکرانیا ڕایانگەیاندبوو، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ڕووسیا، بە مووشەک و بۆمب چەندین هێرشیان کردووەتە سەر بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە ئۆکرانیا.