باسم عەوادی: لووتکەی بەغدا دەبێتە یەک لە لووتکە هەرە گرنگەکان

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی ڕایگەیاند: ئەو لووتکەیەی بڕیارە لە بەغدا ڕێک بخرێت، دەبێتە یەک لە هەرە گرنگترین لووتکەکانی وڵاتانی عەرەبی، ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەو لووتکەیە کراوە.
باسم عەوادی دەڵێت: عێراق بە ئاراستەیەکی دروست لە ناوچەکە هەنگاو دەنێت. ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو کێشە و ئالەنگارییەکانی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی، لە ئەجێندای کارەکانی لووتکەی بەغدایە، ئالەنگارییە گەورەکانی ناوچەکە، زۆر بە وردی لە لووتکەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەڕێوەبردنی لووتکەکە کردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، باری ناکاویی لە عێراق ڕاگەیەندراوە، ئەو بارە ناکاوی و ئامادەییەی بۆ سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق دەرکراوە، پەیوەندیی بە پاراستنی ئاسایشی لووتکەی کۆمکاری عەرەبییەوە هه‌یه‌ کە بڕیارە 171ـی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوە بچێت.