وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی دارایی و نەوتی ڕووسیا دەکات

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی: لە کاتێکدا ئەگەر سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادێمیر پوتن ڕازی نەبێت بە ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا، دەبێت سزاکانی سەر ڕووسیا توبدتر بکرێن و کەرتەکانی دارایی و نەوتیش بگرێتەوە.

یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، جان نوێل بارو لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی فرانس ئینفۆ و لۆمۆند ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردەکانی ئەوروپا ئاماژەن بۆ ئەوەی، لە کاتێکدا ئەگەر پوتن بە ئاگربەست ڕازی نەبێت، هێچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگەلە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا کە کەرتەکانی نەوت و داراییش بگرێتەوە، ئەمەریکاش ئەوەی دەوێت.

جان نوێل بارو ئاماژەی بەوەشکرد، پوتن لەزۆر لاوە فشاری لێدەکرێت بۆ ئاگربەست و ئاشتی، ڕۆژ دوای ڕۆژیش فشارەکان زیاتر دەبن.