حکوومەتی عێراق: پرۆسەی هەڵبژاردن لە دەستوەردان پارێزراو دەبێت
حکوومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە، بە پاکی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بەڕێوە دەبەن و ڕێگریی لە هەموو جۆرە دەستوەردانێک دەکەن.
دووشەممە، 12-05-2025، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "متمانەمان بە ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە. دڵنیایی دەدەین لەوەی پرۆسەکە لە هەموو ڕوویەکەوە پاک و بێگەردە و دوور دەبێت لە هەر جۆرە دەستوەردانێک."
بە گوتەی عەوادی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت واتە لە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ. هیوادارین ڕێژەی بەشداریی تێیدا بەرز بێت و هانی خەڵک دەدەین، مافی خۆیان لە دەنگدان پیادە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شدارییه‌كی فراوانی ده‌نگده‌ران كرده‌وه.
مالیكی، دووپاتیشی كرده‌وه، له داهاتوودا ناسنامه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی ڕێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كان بن له‌پێناو پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو جۆره ساخته‌كارییه‌ك و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و یاریكردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
لە 25ى ئادارى ڕابردووەوە، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگاى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانى کردووەتەوە و 23ى ئایار دوا ڕۆژە بۆ ئەو نوێکردنەوەیە، هەروەها 14ى ئایار دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان.