پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: شۆفێری تاکسییەک لە ماتۆڕسوارێکی دا و زامداری کرد، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، شۆفێری تاکسییەکە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کرایەوە.
هەینی 16ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شەوی ڕابردوو لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر، شوفێرێکی تاکسی و ماتۆڕسوارێک لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵییان، دواجار بەشەڕ دێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: شوفێری تاکسییەکە ماتۆڕسوارەکەی زامدار کرد و ڕای کرد، بەڵام دواتر پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و دوای تۆمارکردنی سکاڵا، شوفێری تاکسییەکە دەستگیر کرا.
هاوکات گوتیشی: ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و دراوەتە دادگا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.