ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: هیچ پاساوێک بۆ ئازاردانی فەڵەستینییەکان نییە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئازاردانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی فەڵەستینی، هەروەها ئاوارەبوونی بەردەوامی دانیشتوانی غەززە ڕەت دەکەینەوە.
شەممە، 17ـی ئایاری 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوتکەی عەرەبی گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: ناوچەکە و هەموو جیهان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئازاردانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی فەڵەستینی، هەروەها ئاوارەبوونی بەردەوامی دانیشتوانی غەززە ڕەت دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان بگیرێت، هەروەها سەروەری و سەربەخۆیی لە سووریا شتێکی بنەڕەتییە.
لەباسی سوودان و یەمەنیش ئاماژەی دا، دەبێت لەسەر دۆخی یەمەن دیالۆگ بکرێت و پێویستیشە ڕووبەڕووی توندوتیژییەکانی سوودان ببینەوە.
گۆتێرێس ڕوونیشی کردەوە، پێویستە یارمەتی سۆماڵ بدرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی. هەروەها لەگەڵ کارەکتەرە نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندیدا دەبین بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی لیبیا و گەیشتن بە سەقامگیری.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، پابەندین بە پاڵپشتیی حکوومەت و گەلی عێراق.
شەممە، 17-05-2025، لوتكهی وڵاتانی عهرهبی له بهغدا به ئامادهبوونی بهشێك له سهرۆك و نێردهی وڵاتانی عهرهبی و نێودهوڵهتی دەستی پێ کرد.
میوانداریی 34ـهمین کۆبوونەوەی لوتكهی عەرەبی لەلایەن بەغداوه، لە کاتێکدایە گرژییەکان لە غەززە و پەرەسەندن و دابەشبوونی عەرەبی لەسەر ئاساییکردنەوە و دانوستانە ڕانەگەیەندراوەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو درێژهی ههیه، ههروهها دانوستانهكانی نێوان تاران و ئهمەریكاش لهسهر دۆسیهی ئهتۆمی بهردهوامن.
ناوی سەرۆک و پاشا و سەرۆکی شاندە عەرەبییەکانی بەشدار لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا:
1- تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر.
2- مەحمدود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین.
3 عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر.
4- ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی یەمەن
5- حوسێن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ.
6- عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودییە.
7- عەبدوڵلا عەلی عەبدوڵلا، وەزیری دەرەوەی کوێت.
8- جەعفەر حەسەن، سەرۆک وەزیران ئوردن.
9- نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان.
10- شهاب بن تاریق سەعید، جێگری سەرۆک وەزیرانی عوممان.
11- شێخ مەنسور بن زاید ئەلنەهیان، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات.
12- ئیبراهیم جابر، ئەندامی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان.
13- ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا.
14- محەمەد عەلی بن ئەحمەد ئەلهادی، وەزیری دەرەوەی تونس.
15- ئەحمەد عەتاف، وەزیری دەرەوەی جەزائیر.
16- عەبدولـلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین.
17- عەبدولقادر حسێن، وەزیری دەرەوەی جیبووتی.
18- مبایە محەمەد، وەزیری دەرەوەی کۆمۆرۆس.
19- ناسر بۆریتا، وەزیری دەرەوەی مەغریب.
20- محمد عولد چیخ ئەلغەزونی، سەرۆکی مۆریتانیا.
21- عەبدولموتەلیب سابت، نوێنەری کۆمکاری عەرەبی و باڵیۆزی لیبیا لە میسر.
میوانانی لوتکەی بەغداد:
1- پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا.
2 . ئەحمەد ئەبولغەیس، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی.
3 - ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
4 جاسم محەممەد عەبدوڵلا، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو .
5 حوسێن ئیبراهیم تەها، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.
6- مەحموود عەلی یوسف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەفریقا.
7- لویجی دی مایۆ، نێردەی تایبەتی یەکێتی ئەورووپا بۆ کەنداو.
8- میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.