خۆپیشاندەران دەرگای پاڵاوگەی بەسرەیان داخست و داوای هەلی کار دەکەن
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ڕایگەیاند، دەرگای سەرەکی پاڵاوگەی بەسرە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە.
یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندووە، "کۆمەڵێک خۆپیشاندەر دەرگای سەرەکی پڕۆژەی FCC یان لە پاڵاوگەی بەسرە داخستووە"، ئاماژەی بەوەش کرد، "داخستنی دەرگاکە ڕێگریی لە چوونە ژوورەوەی کرێکاران کردووە بۆ شوێنی کارەکەیان".
سەرچاوەکە گوتیشی، "خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی هەلی کار لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن ."
لەلایەکی دیکەوە، هەر لە پارێزگای بەسرە، ژمارەیەک خانەوادەی کوژراوان و بریندارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای بەسرە، بۆ داوای پیدانی زەوی خۆپیشاندانیان کرد.