تره‌مپ له وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی تووڕه‌یه
هه‌وڵی گۆڕینی ده‌دات
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئیداره‌ی تره‌مپ، كه رۆژی 12ی ئاب كه‌وتۆته ده‌ست میدیا، دۆناڵد تره‌مپ خوازیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مارك ئیسپێر وه‌زیری به‌رگری بگۆڕێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی تره‌مپ له دوای هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی نیویۆرك پۆست، هۆكاری ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه‌ی مارك ئیسپێر له ئاینده‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌زیری به‌رگری دوودڵ بووه له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه توندوتیژییه‌كانی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی بلومبێرگ نیوز، ئیسپێر كه له‌مانگی ته‌مموزی 2019ه‌وه ده‌ستی به كاركردن كردووه به كه‌سه نزیكه‌كانی وتووه كه پلانی هه‌یه وه‌زاره‌ت جێهێڵێت وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچۆن بێت له نۆڤێمبه‌ردا.
به‌ڵام ده‌نگۆیه‌كی دیكه هه‌یه كه ئه‌گه‌ری لابردنی ئیسپێر له ئارادایه و چه‌ند مانگێكه بیر له گۆڕینی كراوه‌ته‌وه كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركان و وه‌زیری چواره‌می به‌رگری رای جیاوازیان هه‌بووه ده‌رباره‌ی زۆر شتی گشتی له‌وانه هه‌ڵكردنی ئاڵای كۆنفیدرالی له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان تا به‌كارهێنانی سوپا بۆ سه‌ركوتكردن و كۆتایی هێنانی خۆپیشانده‌ران.
رۆژی 3ی حوزه‌یران، ئیسپێر سه‌عاتێك له دوای كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی رووبه‌ڕووی سه‌رۆك تره‌مپ له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی دوای ئه‌وی له كۆنفرانسه‌كه‌دا پاڵپشتی بیرۆكه‌ی تره‌مپ-ی نه‌كرد بۆ به‌كارهێنانی یاسای یاخیبوون دژی خۆپیشاندان تا بڵاوه به هێزی سه‌ربازی بكرێت كه به‌كرده‌وه سوپا له خزمه‌تی خه‌ڵكدایه. هه‌ربۆیه تره‌مپ راوێژكاره‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه ده‌رباره‌ی له‌سه‌ر كارلادانی ئێسپێر، به‌ڵام دواتر بیرۆكه و پلان و بڕیاره‌كه له‌سه‌ر ره‌فه‌كانی كۆشكی سپی ماوه‌ته‌وه.
كاتێك پرسیاریان له كایلی ماكنانی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی كرد ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌م كاره بۆ كه‌ی دواخراوه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه. وتیشی: "به‌و پێیه‌ی تا ئێستا ئیسپێر وه‌زیره و هه‌ر وه‌زیریش ئه‌بێت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش باوه‌ڕی پێی نه‌بوایه ئه‌وا ئێمه هه‌موومان ئه‌مانزانی".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی بلۆمبێرگ نیوز، تره‌مپ هه‌ست به نائومێدی ده‌كات كه ئیسپێر به ئاشكرا هیچ به‌رگرییه‌كی گشتی لێ ناكات ده‌رباره‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان له نێویاندا ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌رباره‌ی روسیا كه هاوكاری و پاداشتی تالیبان ده‌كات بۆ كوشتنی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
له رۆژی 3ی حوزه‌یران له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ر‌وژنامه‌نووسیدا، ئیسپێر وتی: "په‌شیمانم كه هاوشانی سه‌رۆك و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌كه له وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووم له‌كاتی سه‌ردانی كلێسای سانت جون-ی نزیك كۆشكی سپی دوای بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان".
رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می 2018، جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كێشایه‌وه، تا مانگی ته‌مموزی 2019 پۆستی وه‌زاره‌ت به وه‌كاله‌ت ئه‌برا به‌رێوه، دواتر مارك ئیسپێر ده‌ست به‌كاربوو.