ڕۆژنامه‌یه‌ك: ناتانیاهۆ كۆتایی به شه‌ڕ نه‌هێنێت، تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیدارەی تره‌مپ ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه نه‌هێنێت، ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 19ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل توانای هه‌یه كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت، به‌ڵام ناتانیاهۆ ویستی سیاسی له ده‌ست داوه.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فشاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا بۆ سه‌ر ئیسرائیل زیاتر بووه و ئیدارەی تره‌مپ به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كۆتایی به شه‌ڕ نه‌هێنێت، ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و ناتانیاهۆ ئاسایین و تره‌مپ خوازیاره ناتانیاهۆ كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت به‌تایبه‌تی كه خه‌ریكه جیهان له به‌رانبه‌ر پێشلێكارییه‌كانی یه‌ك ده‌نگی نیشان ده‌دات.