گرژی نێوان گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عێراق له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه
هۆشداری ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق هۆشداریی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كاروانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه دێن، به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌ریكاش ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و وه‌ڵامێكی تووندیان ده‌داته‌وه.
ئه‌و گروپانه به ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی میدیایی عه‌ره‌بی جه‌دید له راپۆرتێكدا مه‌ترسیی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌خاته‌ڕوو و نووسیویه‌تی، "له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا گروپه میلیشیاكان هێرشه‌كانیان چڕ كردوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د له سه‌ڵاحه‌دین و تاجی له باكووری به‌غدا به مووشه‌ك کرانە ئامانج. هه‌روه‌ك له دوو هێرشی دیكه‌ی جیاوازدا كاروانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان له كاتی گواستنه‌وه‌ی پێداویستی سه‌ربازیی و لۆجستیی كرده ئامانج".
به‌رپرسێكی عێراقی كه نه‌یویستووه ئاماژه به ناوی بكرێت، به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه گرژی زیاتر درووست ده‌كه‌ن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێ سه‌وز ده‌بێت، كه به گوته‌ی خۆی، "هیچ له‌و هێرشه كه‌متر نابێت كه مانگی مارسی ئه‌مساڵ كرایه‌ر سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی".
گوتیشی: "كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌و هێرشانه كارێكی ئه‌سته‌مه".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دوو هێرشی دیكه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌و هێرشانه‌ی كه به راستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان كرده ئامانج. ئه‌و به‌رپرسه گوتی: "نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی جوگرافیی باره‌گا‌كانی سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، پرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ش له‌وانه‌یه گشتگیر بێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و له هێرشه‌كاندا زیانی گیانی له ریزه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌وێته‌وه".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری عێراقی به ره‌شبینییه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه ده‌ڕوانێت و گوتی: "به‌رده‌وامی كرده‌ی چه‌كداری بۆ سه‌ر پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌كرێت ببنه پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له رێگه‌ی گورزی ئاسمانییه‌وه وه‌ڵامیان بداته‌وه" گوتیشی: "ئه‌و كردانه هیچ به‌رهه‌مێكیان نییه و ته‌نیا نمایشكارین و ناتوانرێت له رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه".
خه‌شان جه‌ختی كرده‌وه، "به ئامانجكردنی كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌فتارێكی نیشتمانی نییه، به‌ڵكو ئه‌وانیش هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاراسته و ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی و ناعێراقی كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌تی"
ئەوەشی خستەڕوو: "گوناهه‌كه سه‌ره‌تا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، به‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نه‌كردووه بۆ داواكردنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان".
له به‌رامبه‌ردا ئه‌سیل نوجێفی، سه‌ركرده له به‌ره‌ی "رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان" له لێدوانێكدا بۆ عه‌ره‌بی جه‌دید گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئێستا هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له دژی ئه‌و گروپانه ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری ئاشكرا له دژی كرده‌وه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان بگرنه به‌ر".
نوجێفی دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن ئه‌و فشارانه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق درووست بكه‌ن، چونكه چه‌ندین كارتی ئابووری و سه‌پاندنی سزا و كلیلی هاوكاریی سه‌ربازیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه دۆسیه‌ی گرنگن به‌ده‌ست واشنتنه‌وه، هه‌ربۆیه ده‌توانێت حكومه‌تی عێراق ناچار بكات رێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له دژی ئه‌و گروپانه بگرێته‌به‌ر".
نوجێفی روونیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانی له رێگه‌ی دۆسیه‌ی گروپه‌كان به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری به حكومه‌تی عێراق به‌كارهێنا، ئه‌وكات هه‌ڵوێستی به‌غدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه به‌هێز ده‌بێت، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه ئه‌مه روو بدات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، نه‌جم ئه‌لقه‌ساب، پسپۆری بواری سیاسی و ئه‌منی عێراقی به‌و سایته ئه‌ایكترۆنییه‌ی گوتووه: "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌لكێشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه باش ده‌زانن سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌و هه‌ڵبژاردنانه بۆ جاری دووه‌م، واتا سیاسه‌تی هێنانی فشاری زیاتر بۆ سه‌ر گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران و سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر تاران و گروپه‌كانیدا".
له‌كاتێكیشدا ئه‌لقه‌ساب به‌دووری زانی له داهاتوودا ئه‌و هێرشانه روو له زیادبوون بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا به‌دووریشی زانی ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا هیچ بڕیارێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بدات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "پێشبینی ده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له 3ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێن، ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكی له‌م شێوه‌یه‌ی بۆ گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانێكی فه‌رمی واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك هێزی سیاسی عێراقی و گروپە چه‌كداری فشاره‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كازمی دۆسیه‌ی ده‌ركردنی هێزە بیانییه‌كان بخاته كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن.
H.B