ترەمپ لە نەخۆشخانە تووشی دڵەڕاوكێ دەبێت
دوێنێ تره‌مپ نائارام بوو
لوقمان غه‌فوور
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمەریكا رۆژی 14ی ئاب، تووشی دڵه‌راوكێ بوو كاتێك له نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك، سه‌ردانی رۆبه‌رت تره‌مپ-ی برای كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی نەخۆشخانەكە رایگه‌یاند، كه تەندروستی برا بچووكه‌كه‌ی ناجێگیرە.
دوانیوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگ، سه‌رۆكه ته‌مه‌ن 74 ساڵه‌كه، به ماسكه‌وه، چووه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری نیو مشه‌یخی- وایل كۆرنیل -ی پزیشكی له مانهاتن.
دواتر تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له كۆشكی سپی، رایگه‌یاند: "برایه‌كی باشم هه‌یه و ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه. ئێستا ئه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه، هیوادارم ئه‌و به‌ته‌واوی باش بێت، به‌ڵام به كاتێكی ئه‌سته‌نگدا تێده‌په‌ڕێت".
له‌مانگی حوزه‌یران، رۆبه‌رت تره‌مپ- 72 ساڵ، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و له یه‌كه‌ی چاودێری وردی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینای له نیویۆرك بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتر مایه‌وه، به‌ڵام دواتر دۆخی ته‌ندروستی به‌گشتی باش بوو تا ئه‌م دوو هه‌فته‌ی دوایی، كاتێك كاری به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی ده‌كرد ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ كه ئه‌ویش هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و كتێبه‌یه كه له‌لایه‌ن ماری كچی برایه‌وه به چاپده‌گه‌یه‌نرێت له ژێر ناوی (زۆر زۆر و هه‌رگیز ته‌واونابێت).
بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ سكاڵایان له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی ماری تره‌مپ هه‌یه كه به‌شێكه له پێشێلكاری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه چه‌ند ساڵێك پێشتر ئیمزای كردووه پاش چنگكه‌وتنی پاره‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كۆتایی هێنان به بابه‌ته‌كه.
له كتێبه‌كه‌یدا، ماری فرید تره‌مپ ره‌خنه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی خێزانی تره‌مپ كه هیچ كه‌سێكیان په‌یوه‌ندییان نه‌كردووه به فرید تره‌مپ-ی باوكییه‌وه له شه‌وی مردنیدا له نه‌خۆشخانه، له‌نێویاندا دۆناڵد تره‌مپ كه له‌و شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خۆشكه‌كانیدا چووه بۆ سینه‌ما.
فرید تره‌مپ، برا گه‌وره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی 1981 له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا به‌هۆی ئاڵوده‌بوون به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، مردووه. مردنی فرید كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تره‌مپ دروستكردووه و له‌وكاته‌وه ئیتر تره‌مپ نه (مه‌ی)خواردووەته‌وه و نه جگه‌ره‌ی كێشاوه.
هه‌ربۆیه به‌ر له‌وه‌ی رۆبه‌رت تره‌مپ بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گوتویه‌تی: "ئێستا هه‌ست به نائومێدی زۆر ده‌كه‌م له بڕیاری ماری-ی برازای كه ئه‌بێته هۆی ئابڕووبردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌كاتێكدا شانازی به برا سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن".

