هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی توند دەداتە شۆفێران

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری ڕێگاکاندا بڕۆن. بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، "ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ناوچە گەشتیاریەکان ئارامیان هەبێت و پابەندی یاساو ڕێنمایەکانی هاتووچۆبن، هەروەها پابەندبن بەلێخوڕین لەسەر ڕێگای قیرتاوکراو، بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری ڕێگاکان نەڕۆن بۆئەوەی نەبنە هۆکاری بێزارکردنی گەشتیارانی دیکە و توشی سزای پێبژاردن نەبن."

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، "هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگای واتس ئاپ و ڤایبەری ئەم ژمارەیە (07506009545) وێنە و ڤیدیۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەمان بۆ بنێرن، کە پابەندی ئەم ڕێنمایە نابن. تاوەکوو ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment