بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر دوورگەکانی یۆنانی هەژاند

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمەریکا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر لە دوورگەکانی کریت و سانتۆرینی یۆنان ڕوویدا.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 06:19 خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بووە بە دووری 82 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هێراکلۆنی پایتەختی کریت و بە قوڵایی 68 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
دوورگەی سانتۆرینی لە دەریای ئیجە، شوێنێکی گەورەی گەشتیارییە لە وڵاتەکەدا، لە مانگەکانی یەک و دوودا چالاکیی بومەلەرزەیی بەخۆیەوە دەبینی، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە دانیشتووانی ناچارکرد هەڵبێن.
یۆنان لەسەر چەندان هێڵی هەڵەی جیۆلۆجی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدایە و هەربۆیە چالاکیی بومەلەرزەیی چڕ بەخۆیەوە دەبینێت.
دوایین بوومەلەرزەی کوشندە لە یۆنان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 ڕوویدا، دوورگەی سامۆسی گرتەوە کە دەکەوێتە دەریای ئیجە و لە نێوان یۆنان و تورکیا.
بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.0 پلەی ڕێختەر بووە و بەهۆیەوە دوو کەس لە دوورگەی سامۆس و زیاتر لە 100 کەسیش لە شاری ئیزمیری کەنار دەریاکانی تورکیا گیانیان سپارد.
6.1 Earthquake felt in Crete, Greece pic.twitter.com/hNpBaGLLQT
— Disasters Daily (@DisastersAndI) May 22, 2025