بەرلەوەی ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە نێو بەندیخانەیەکی کۆستاریکا، پشیلەیەک دەستگیر کرا
پشیلەیەک بەر لەوەی ماددەی هۆشبەر بگوازێتەوە نێو بەندیخانەیەک، لەسەر چیوەی بەندیخانەکە دەستگیر کرا.
لە سەیر و سەمەرەترین ڕووداودا کە تا ئێستا نەبینراوە و بیریشی لێ نەکراوەتەوە، پاسەوانانی یەک لە بەندیخانەکانی کۆستاریکا پشیلەیەکیان گرت کە هەوڵی دەدا بەسەر پەرژینی بەندیخانەکەدا بچێتە نێو بەندیخانەکە، بەپێی زانیاریی پۆلیسیش، پشیلەکە 235 گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری ماریوانای لە دوو کیسدا بەپشتەوە بەسترابوو.
وەزارەتی دادی کۆستاریکا لە بەیاننامەیەکدا، دەستگیرکردنی پشیلەیەکی بە ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند، لە کاتێکدا هەوڵی داوە بەسەر پەرژینی بەندیخانەیەکی بۆکوتشی، ماددەی هۆشبەر بۆ بەندییەکان بگوازێتەوە.
لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە بڵاوی کردووەتەوە، یەک لە پاسەوانانی بەندیخانەکە دەچێتە سەر پەرژینی بەندیخانەکە بۆ دەستگیرکردنی ئەو پشیلە ڕەنگ بەڵەکە، دوای دەستگیرکردنیشی، پۆلیس ماددە هۆشبەرەکەی کە بە لەزگەیەک بە پشتی پشیلەکەوە بەسترابوو، لێ کردەوە.