پشكێنه‌رێكی پێنتاگۆن نهێنی داعش ده‌خاته‌ڕوو
پارەی زۆر بۆ لەناوبردنی داعش بەھەدەر دراوە
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به هه‌زاره‌ها دۆلار و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌خشیوه‌ته فلیپین بۆ بنبڕكردنی تیرۆر، بێئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی به‌رچاو بگرێت.
پشكێنه‌رێكی پێنتاگۆن دزه‌ی به راپۆرتێك كردووه كه تێیدا به‌هه‌ده‌ردانی دارایییهكی زۆری خستووەته‌ڕوو بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی به‌رچاو بگرێت له بنبڕكردنی ئه‌و رێكخراوه له فلیپین.
به‌پێی پڕۆگرامێك كه به ئۆپه‌راسیۆنی پاسفیك ئیگل - فلیپین ناسراوه و ئامانجی رزگاركردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌یه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له تیرۆری هێزێكی توندڕه‌وی داعش. ئه‌و گروپه‌ش به فهیسلێكی فلیپین-ی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا- خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، ناساندووه.
كه فه‌سیلێكی فلیپین-ی تیرۆریستن و رهگو ریشه‌یان بۆ خه‌ڵكی باشووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌رپرس له ته‌واوی هێرشه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی راپۆرته نهێنییه‌كه‌ی پێنتاگۆن، وێرای هێرشی به‌رده‌وامی ئه‌مەریكا بۆ چه‌ند ساڵێكه بۆ سه‌ر تیرۆریستان، به‌ڵام گۆڕانێكی ئه‌وتۆ له كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌م گرووپانه و قه‌باره و زیانی دارایی و ئۆپراسیۆنهكانیاندا دروستنه‌بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی watch judicial -ی ئه‌مەریكی كه زیاتر په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كان هه‌ڵده‌ماڵێت، توانایه‌كی بێ شومار به‌هه‌ده‌ر دراوه له راهێنانی هێزه‌كانی فیلیپین و پاڵپشتیكردنیان به كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعش- خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا.
پشكێنه‌رێكی پێنتاگۆن راپۆرتێكی 56 لاپه‌ڕه‌یی ئاراسته‌ی پێنتاگۆن كردووه كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 70 ملیۆن دۆلار له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا سه‌رفكراوه ئۆپه‌راسیۆنی پاسفیك ئیگل - فلیپین، بێئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێت، وێرای ئه‌و سه‌رچاوه نهێنیانه‌ی كه ئێستا ونن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ساڵی پار 100 ملیۆن دۆلار سه‌رفكراوه. ده‌شڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی به‌ڵگه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رفكردنی ئه‌م هه‌موو داراییه، داعش و كاری تیرۆریستی و كۆمپانیا تیرۆریستییه‌كان به‌هه‌مان قه‌باره‌و هێزی پێشووی خۆیان ماونه‌ته‌وه".
ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ گۆڕانێكی كه‌م له توانای جیهادییه‌كان و هاوكاری داراییان، گۆڕانێكی ئه‌وتۆ نه‌بینراوه.
ساڵی 2017، ئۆپه‌راسیۆنی پاسفیك ئیگل - فلیپین، وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنێكی كتوپڕ له‌لایه‌ن سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی زه‌ریای هندی و ئه‌تله‌سی، به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یه‌ندرا.
ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، گه‌شه‌پێدانی هێزی سه‌ربازی فلیپینه له‌ناوچه‌كه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و رێكخراوه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی تر.
به‌پێی راپۆرته‌كه به‌شێكی گه‌وره‌ی دارایی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ڕوات بۆ كاری سیخوڕی و چاودێری و گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌م كارانه له نێویشیاندا هاوكاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی گرانبه‌های وه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستان.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی پێنتاگۆن 300 بۆ 500 تیرۆریستی داعش له فلیپین به‌رده‌وامن له‌كاری تیرۆر. تاكه چالاكیش كه ئۆپه‌راسیۆنی پاسفیك ئیگل - فلیپین، كردبێتی، مانگی نیسان. 40 تیرۆریست كه‌وتنه ناو بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازانی فلپین كه بووه هۆی كوژرانی 12 تیرۆریست و بریندار بوونی 13 و به‌دیلگرتنی ئه‌وانی دیكه.
راپۆرته‌كه نهێنییه‌كی تری ئاشكراكردووه له‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئهمەریكادایه و بووەته هۆی گه‌شه‌پێدانی خانه‌كانی داعش. ده‌ڵێت: "به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه، تا ئێستا له‌سه‌ر داوای رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، زیاتر له 10 هه‌زار تیرۆریستی داعش ئازادكراون به‌هۆی ئاپۆره‌ی زیندانه‌كان و رێگری له مردنی به‌كۆمه‌ڵ".