بایدن دڵته‌نگه
بۆ كۆچی دوای براكه‌ی تره‌مپ
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
جۆ بایدن جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و پاڵێوراوی ئێستای دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2020 دڵته‌نگه بۆ كۆچی دوای براكه‌ی تره‌مپ.
بایدن له په‌یامێكدا بۆ دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی: "به‌ڕێز سه‌رۆك، من و جێل دڵته‌نگین به گه‌یشتنی هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆبرت-ی برا بچوكت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ده‌زانم ئازارێكی زۆره به له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌خۆشه‌ویستانی خێزانه‌كه. ده‌زانم ئاستی گرنگی خێزانه‌كه له‌م ساته‌دا. ئومێده‌وارم تۆ بزانیت كه پاڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌موو لایه‌كه".
دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ شه‌و 15ی ئاب به ره‌سمی كۆچی دوایی رۆبه‌رت تره‌مپ- 71ی ساڵی راگه‌یاند له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نیویۆرك.
تره‌مپ له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "له‌مشه‌ودا به دڵێكی ته‌نگه‌وه به‌شداری له مه‌راسیمی مردنی براكه‌مدا ده‌كه‌م، ته‌نیا برا نه‌بوو، به‌ڵكو هاوڕێیه‌كی دڵسۆز بوو، له‌هه‌موومان رۆیشت، به‌ڵام ناگه‌ڕێته‌وه، تا هه‌تا هه‌تایه له‌ناو دڵماندا ده‌ژی (رۆبه‌رت)، خۆشمده‌وێی".
هه‌روه‌ها كامالا هێرس پاڵێوراوی دیموكراته‌كان له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی: "من و دۆگ په‌یوه‌ندیمان به خێزانی بایدن-ه‌وه كرد بۆ گه‌یاندنی پرسه‌یه‌كی قوڵ و پاڕانه‌وه بۆ خێزانی تره‌مپ له كاتێكی ناخۆشدا". به تره‌مپ-یشی گوت: "له ده‌ستدانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵكو ده‌زانین كه ئێمه بیربكه‌ینه‌وه له ئێوه".
برا بچووكه‌كه‌ی تره‌مپ (رۆبه‌رت تره‌مپ) له‌ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆرك، كۆچی دوایی كرد.
مردنی براكه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی دوێنێ 14ی ئاب، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی كرد. به‌پێی هه‌واڵه‌كانی میدیای ئه‌مه‌ریكی له دوێنێ شه‌وه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی 15ی ئاب هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیای ئه‌مریكییدا بڵاوكرایه‌وه.