سعوودیه.. بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان چاودێریی مانگ دەکرێت
دادگای باڵای سعوودیە داوا دەکات هەر کەسێک مانگی بینی ئاگاداری لێژنەکانی چاودێریی مانگ بکات لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە.
یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعوودیە ڕایگەیاند، دادگای باڵای ئەو وڵاتە داوای لە موسڵمانانی سەرتاسەری سعوودیەی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 29ـی (ذي القعدة) مانگی کۆچی، بەرانبەر27ـی ئایاری 2025، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی (ذي الحجة) چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگای باڵا داوا دەکات هەرکەسێک "بە چاوی خۆی" مانگی بینی، پێویستە نزیکترین دادگا ئاگادار بکاتەوە و گوتەکانی تۆمار بکات، یان پەیوەندیی بە نزیکترین ناوەندەوە بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ گەیشتن بە نزیکترین دادگا. دادگای باڵا داوادەکات ئەو کەسانەی توانای ئەوەیان هەیە کە چاودێریی بینینی مانگ بکەن بچنە نێو لێژنەکانی بینینی مانگ لە شوێنە جیاوازەکان.
لە کاتی بینینی مانگ و ڕۆژی دواتر دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی (ذي الحجة) دوای نۆ ڕۆژ دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
یەکشەممە، 30ـی ئاداری 2025، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بوو لە سعوودیە و ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستانیش.
