مەسرور بارزانی: جەخت لە كاركردنی هاوبەش و تەبایی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە چل و نۆیەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، یادی هەموو تێکۆشەر و خەباتکاران و  فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە کە لەم شۆڕشەدا بەشدار بوون.

شۆڕشی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتتی ڕێبەری نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر، پیلانی دوژمنانی کوردستانی تێکشکاند و لە ڕێگەی گیانفیدایی و بەردەوامبوونی خەبات و تێکۆشانەوە،  ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم خەڵکی کوردستاندا کردەوە .

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی, جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

لە چل و نۆیەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو تێکۆشەر و خەباتکاران و  فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە کە لەم شۆڕشەدا بەشدار بوون و بە شکۆمەندی و بڕوایەکی بەرزەوە، بەرگریان لە گەلی کوردستان کرد .  

شۆڕشی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتی ڕێبەری نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر، پیلانی دوژمنانی کوردستانی تێکشکاند و لە ڕێگەی گیانفیدایی و بەردەوامبوونی خەبات و تێکۆشانەوە،  ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم خەڵکی کوردستاندا کردەوە .

لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، جەخت لە كاركردنی هاوبەش و تەبایی و یەکهەڵوێستی و هاوخەباتی هەموو پێکهاتە و هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە کە ئەو یەکڕیزییە، یەکێک لە بنەما بەهادارەکانی شۆڕشی گوڵان بوو کە بووە هۆی دروستبوونی بەرەی کوردستانی و  سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 و بەدەستێهنانی هەموو دەستکەوتە  نیشتمانییەکان.

لە یادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو لە گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2025/5/26

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment