مەتران بەشار وەردە: هەرێمی کوردستان ماڵێکی پارێزراوە بۆ هەموو پێکهاتە ئاینییەکان

 بەشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر دەڵێت: هەوڵی پاراستنی هەموو کریستیانەکان لە عێراق دەدەین و پێویستە بە یاسا کلێساکان بپارێزن.

دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، مەتران بەشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر لە کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کلێسا ڕایگەیاند: هەوڵی پاراستنی هەموو کریستیانەکان لە عێراق دەدەین، دەستووری عێراق لە ماددەی 43 دەڵێت، هەموو ئاینێک ئازادە لە بەڕێوەبردنی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

مەتران بەشار وەردە گوتی: زۆرێک لە یاسادانانی عێراق ویستوویانە بە یاسا کلێساکان بپارێزن، پێویستە کاروباری کلێسا بە یاسا ڕێکبخرێن.

مەتران بەشار وەردە گوتیشی، "هەرێمی کوردستان ماڵێکی پارێزراوە بۆ هەموو پێکهاتە ئاینییەکان".

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کلێسا لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر دەست پێکرد و بڕیار وایە کۆنفرانسەکە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment