ئۆتۆمبیلەکەی مایکڵ شوماخەر بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، لە پەراوێزی پێشبڕکەی خەڵاتی گەورەی مۆناکۆ،  ئەو تۆتۆمبیلە فیرارییەی کە مایکڵ شوماخەر پێشبڕکەی جیهانیی فۆرمولا وه‌نی ساڵی 2001 پێ بردەوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 16 ملیۆن یورۆ، بەرانبەر بە 18  ملیۆن و 19 هەزار دۆلاری ئەمەریکی فرۆشرا.

خانەی "ڕوم ئێم سوزەربیر" بۆ زیادکردنی ئاشکرای ئۆتۆمبیل ڕایگەیاند "نرخی ئۆتۆمبیلەکە  بە باجەوە، بڕی 15  ملیۆن و 98 هەزار یورۆ لەسەر کڕیارەکە کەوتووە."  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاند، زیادکردنەکە بە 8 ملیۆن یورۆ دەستی پێ کردووە.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاند، یەکێک لە میوانە تایبەتەکانی پێشبڕکەکە کە لە جێگەی تایبەتیی کەسایەتییە گەورەکانی ئامادەی پێشبڕکەکە، دانیشتبوو، ئۆتۆمبیلەکەی کڕیوە و ئەمەش زۆرترین نرخە کە تا ئێستا بە ئۆتۆمبیلێکی فیراری بەشدار لە پێشبڕکەکانی فۆرمولا وه‌ن درابێت.

لە پێشبڕکەی گەورەی مۆناکۆی ئەمساڵ، شۆفیری بەریتانی لاندۆ نۆریس، پلەی یەکەمی تێدا بەدەست هێنا.

شۆماخەر، کە حەوت جار پلەی پاڵەوانییەتی جیهانیی بەدەست هێنابوو، ساڵی 2001 خەڵاتی گەورەی مۆناکۆی بەم ئۆتۆمبیلە بردبووەوە.