گەرما، یاریزانێکی تۆپی پێی کوشت
لە پلەی گەرمای سەرووی 34 پلە گیانی لەدەست داوە
كچە یاریزانی لاوی تۆپی پێ ئەتزێری ڤالنسیا، یاریزانی تەمەن 15 ساڵانی مەکسیکی بە هۆی گەرمای زۆر لە ناو یاریگادا کۆچی دوایی کرد.
پۆلیسی مەکسیکی بەدواداچوون بۆ مردنی لەناکاوی ئەم یاریزانە دەکات، کە لە کاتی یاریکردن کەوتە سەرزەوی و کۆچی دوایی کرد.
ئەم یاریزانە لە یارییەكی كۆتایی تۆپی پێی کچان كە لە نێوان یانەی چیواس و تۆریز یاری دەکرد، کە لە خۆلەکی 72 بە هۆی گەرمای زۆر مرد، باس لەوە دەکرێت گەرمای سەرووی 34 پلە ئەم یاریزانەی کوشتووە.
یانەی چیواس دوای ئەم رووداوە بە پاڵەوان ناوی برد و لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: خێزانی یانەی چیواس دژوارترین کات تێدەپەڕێنن و بە دڵشکاوییەوە ماڵئاوایی لێدەکەن، ئاتزێری ئازیز، بۆتاهەتایە لەناو دڵێ ئێمەدا دەمێنیتەوە. کەسێکی لەبیرنەکراوە لە ژیانی ئێمە و یاریزانان و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانە و رۆژێكدا دێت دووبارە لە ئاسمان یەکتر دەبینینەوە و لە ئێستادا پاڵەوان لە ئارامیدا بخەوە، جەنگاوەرە جوانەكەی ئێمە، ئەم پاڵەوانێتییە بۆ هەمیشە لەناو دڵماندا بۆ تۆ دەهێڵینەوە.
دوای ڕووداوەکە، نووسینگەی داواکاری گشتی ویلایەتی میچواکان لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی. بەدواداچوون دەکەن کە ئایا کەمتەرخەمی لەلایەن ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکەدا هەبووە، کە بەهۆی شەپۆلی گەرماوە یارییەکەیان ڕانەگرت و دوایاننەخست.
ئا: محەمەد شەهدی