مەسرور بارزانی و یورگن لیندسترۆم پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق، بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یورگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق، کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

