سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە
سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە

لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.

بارگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

 
Fly Erbil Advertisment