ئیتاڵییه‌كان ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ژماره‌یان زۆره
K24 - ئیتاڵیا:
رۆژانی 20 و 21ی ئەیلوول جگە لە هەڵبژاردن بۆ نوێکردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، ریفراندۆمی دەستووری بۆ کەمکردنەوەی كورسییه‌كانی پەرلەمانی ئیتاڵیا و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته بەڕێوەدەچێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بووایه له 29ی ئاداری 2020 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دواخرا.
ریفراندۆم بۆ گۆڕینی ماددەكانی 56، 57 و 59 لە دەستووری ئیتاڵیایە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئه‌ندامانی پەرلەمانی ئیتاڵیا و سێناتی ئیتاڵی بە رێژەی لە %36.5 واتا لە 630 پەلەمانتارەوە بۆ 400 پەرلەمانتار و ژمارەی سێناتۆرەکانیش لە 315 بۆ 200 سێناتۆر.
لەسەر فۆرمی دەنگدان پێویستە هەموو کەس کە مافی دەنگدانی هەیە و بەشداری ریفراندۆم دەکات بە بەڵێ، یاخود نەخێر رای خۆی لەسەر بڕیاری پێشنیازکراو بدات.
لەساڵی 1946 وە تا ئێستا، 72 ریفراندۆمی نیشتمانی له ئیتاڵیا ئەنجامدراوە، یەکەم ریفراندۆم لە 2ی حوزەیرانی ساڵی 1946 بوو، بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی ئیتاڵیا له پادشایی بۆ كۆماری، كه 89.1%ی ئیتاڵییه‌كان به‌شدارییان تێدا كرد و ئه‌نجامه‌كه‌شی 54.3%ی به‌ڵێ بوو بۆ گۆڕینی سیسته‌مه‌كه.