مەسک دەستی لە پۆستی حکوومەتی ئەمەریکا کێشایەوە

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکی دەستی لە پۆستی 'کۆمیسیۆنی کارایی حکوومەت' لە ئیدارەی ترەمپ، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکان بوو کشاندەوە.
لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا سوپاسی ترەمپی کرد، گوتی: ماوەی کارکردنی وەک کارمەندێکی تایبەتی حکوومەت نزیک بوو لە کۆتایی. بۆیە پێویستە دەست لە کار بکێشمەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەرکی کۆمیسیۆنی کارایی حکوومەت تەنیا بە تێپەڕبوونی کات بەهێزتر دەبێت، دەبێتە شێوازی کارکردن لە سەرانسەری حکوومەتدا."
ئەرکی ماسک وەک فەرمانبەرێکی حکوومەت لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
ترەمپ ئەرکی سەرکردایەتیی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی کارایی حکوومەتی بە ماسکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس، سپارد؛ تبۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت و دووبارە دارشتنی حکوومەتی فیدراڵی.
لە ئەنجامی شێوازی کارکردنی مەسک و دەرکردنی دەیان هەزار کارمەندی حکوومەت، ناڕەزایی لەسەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەری هەڵدا.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نزیکەی 200 هەزار کارمەند لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و بڕیارە کۆتایی بە کارەکانیان بهێنرێن، یان یەکلاییکردنەوەی خانەنشینییان قبوڵ کردووە. یاسادانەرانی کۆمارییەکان لە کۆبوونەوە و گردبوونەوە گشتییەکاندا ڕووبەڕووی توڕەیی دەنگدەران بوونەتەوە و هەوڵی زۆر بۆ بەڕێوەبردنی کارایی حکوومەت، بووە بابەتی ناکۆکی یاسایی.