وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێک بۆ بەنزینخانەکان دەردەکات

لۆگۆی  وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستن و چاودێریی بەنزینخانەکان و کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان دەر دەکات.

بڕیارەکان بریتین لە؛

- دیاریکردنی سزای سەرپێچی بەنزینخانەکان بۆ پاراستنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان.


- دیاریکردنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان "بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی" بەپێی پێوەرە جیهانییەکان.


- بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون پێک دێنن.

وردەکاریی زیاتر لەم لینکەدایە؛

https://drive.google.com/file/d/1xeHQNI5ikV2AhezwTiwxJkG4TqilQLW1/view?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR5-khbWyN-BaIfc08SR-DapC3RTsr-5LmU3GqajJ-HGxnolRK_YX5Aq2CHQAw_aem_ckbbiyfCrzacFroq5dovxQ