پرۆفیسۆرێكی حزبی شیوعی چین هه‌ڵات
چووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مامۆستا و پرۆفیسۆرێكی خانه‌نشینی حزبی شیوعی چین كه له پله‌یه‌كی ئه‌كادیمی به‌رزدایه له‌لایه‌ن حزبه‌وه ده‌ركراو وه‌ك سزایه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی بڕدرا به‌رامبه‌ر لێدوانێك له‌سه‌ر حزب كه پێیانوایه بووەتە هۆی "شێواندنی ناو و ناوبانگی وڵات".
به‌پێی ماڵپەڕی قوتابخانه‌ی (كای شی)، مامۆستا و پرۆفیسۆری پێشوو له قوتابخانه‌ی مه‌ركه‌زی حزب، سزاده‌درێت له‌به‌رئه‌وه‌ی وتارێكی له‌ژێر ناوی (كێشه سیاسییه ترسناكه‌كان) نووسیووە. وتاره‌كه‌شی به‌وپه‌ڕی رقەوە ده‌ربڕیوه و به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك پێشێلی دیسپلینی حزبی كردووه.
كای به رۆژنامه‌ی ساوز چاینه مۆرنین-ی وتووه: "من سه‌لامه‌تم و ته‌ندروستیم باشه و به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوومه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا". هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه زیاتر بدوێت.
قوتابخانه‌كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كردووه له لایه‌ن دیسپلینی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ناو قوتابخانه‌كه و ئیداره‌ی رێكخستنی مه‌ركه‌زی حزب و به‌رپرسانی باڵای كاروباری فه‌رمانبه‌رانی حزب، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان بڵاونه‌كردووەته‌وه.
كای شی تەمەن 68 ساڵ، ماوه‌یه‌كی دوورودریژه ره‌خنه له حزبی شیوعی چین ده‌گرێت و به‌رگریكارێكی به‌هێزی ئازادی سیاسییه. به‌پێی گرته‌یه‌كی ده‌نگی تۆماركراوی دزه‌پێكراو كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له مانگی حوزه‌یران، كای شی داوای لیژنه‌یه‌كی كردووه له 7 ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گۆڕینی به‌رپرسێكی باڵای حزبی.
ئه‌و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام داوای كردووه كه چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكرێت له ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها مانگی رابردوو له وتارێكدا كه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوکرایەوە، كای شی، به‌رگری له رین تشیتشانگ-ی ملیۆنێری خانووبه‌ره كرد كاتێك گه‌نده‌ڵی رووبه‌ڕووی كرایه‌وه له پای ئه‌و ره‌خنه توندانه‌ی رووبه‌ڕووی كرایه‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا (كای) ره‌خنه‌ی تووندی له شی جین بینگ سه‌رۆكی چین گرتووه و به ناوی خێزانه‌كه‌یه‌وه ناوی هێناوه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی حزبدا گرتووه.
كای شی زۆربه‌ی ژیانی له په‌كین به‌سه‌ربردووه، یه‌كێك بووه له ره‌خنه‌گره سه‌ر سه‌خته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، به‌ڵام له مانگی ته‌مموز له حزب ده‌ركرا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه رای جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزب ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
شانبه‌شانی ئه‌م خانمه سیاسییه، سێ ساڵی رابردوو شو زانگروون مامۆستای یاسا له په‌كین له دوای زنجیره‌یه‌ك وتار كه ره‌خنه‌گرتنی تێدابووه له سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی مانگی رابردوو له پله‌ی وانه‌بێژی ده‌ریانكرد له زانكۆی تشینگهوا له په‌كین.