وۆڵ ستریت جۆڕنەڵ: کۆمپانیای کی کارد نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بە قاچاخ بردووە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕنەڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای کی کارد کە هاوبەشی بانکی ڕافیدەینە بۆ دەرکردنی کارتی بانکی، مانگانە مووچەی 7 ملیۆن مووچەخۆر دەدات، نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بە قاچاخ بردووە بۆ ئیمارات، ئوردن و تورکیا و وڵاتانی دیکە.
وۆڵ ستریت جۆڕنەڵ لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کارەی کۆمپانیای کی کارد، نموونەیەکی بچووکی چالاکییە لەیاسا بەدەرەکانی بانکەکەیە، هەربۆیەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەوەی تەنها لەگەڵ ئەو بانکانە کاربکات کەوا جێگەی متمانەن، ووردبینییان بۆ دەکرێت و پابەندن بە ڕێنماییەکان.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: هەر لەبەرئەوەش بوو کە پڕۆژەی هەژماری من ڕەتیدەکردەوە بانکی ڕافیدەین و کی کارد بەشداربن لە پڕۆژەکەدا.
وۆڵ ستریت جۆڕنەڵ نووسیوویەتی: هەر لەبەرئەوەیە کە ئەو پەیوەندییەی لەنێوان بانکی ڕافیدەین و کی کارد هەیە، کێشەیەکی گەورەیە، میلیشیاکان ئەم کارتانە بەکاردەهێنن کە زۆربەیان سەر بە کی کارد و ڕافیدەینن، بۆ ئەوەی دۆلار لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی دەرەوە ڕابکێشن یاخود لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ساختەوە کڕین بکەن بە ئامێرەکانی کڕین (POS) لە ئیمارات و تورکیا و ئوردین و وڵاتانی دیکە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکەی وۆڵ ستریت جۆڕنەڵ دەڵێت: وایلێهاتبوو، کۆمپانیاکانی دەرکردنی کارت لە عێراق، لەنێویاندا کی کارد، بە بڕی 1.5 ملیار دۆلاری مانگانە پارە بگوازنەوە، لە حاڵەتێکدا، گەشتیارێکی عێراقی لە فڕۆکەخانەیەکی عێراقی دەستگیرکرا لەبەرئەوەی 1,200 کارتی بەبڕی 5 ملیۆن دۆلار هەڵگرتبوو لەگەڵ خۆیدا.
بەدەر لەمەش، زیاتر لە 200 هەزار کارتی پەیوەست بە میلیشیاکانی عێراق کە سەر بە بانکی ڕافیدەین و کی کارد بوون، بەهۆی ساختەکارییەوە ڕاگیران، ئەمەش لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان نەبوو، بەڵکو بە قاچاخ بردنی بڕێکی زۆری دۆلار بوو، هەربۆیەش گەنجینەی ئەمەریکا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە سەرجەم ئەو کارتانەی سڕ کرد.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی ئەم تاوانە ڕێكخراوە، بانکی زیاتر و خزمەتگوزاریی پارەدانی زیاتر لە عێراق لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی دۆلارییان لێ قەدەخە کراوە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە دەبێت کارت و کرێدیت کارتەکان بۆ سەدان گەشتیاری عێراقی لە دەرەوەی وڵات ئیدی کارناکەن.