بۆرییه‌كی غاز له پاڵاوگه‌ی بێجی له باشووری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه
بۆرییه‌كی غاز له سنووره‌كانی كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه و په‌یامنێری كوردستان24ـیش شوێنی بۆرییه ته‌قیوه‌كه ئاشكرا ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك.
دووشه‌ممه، 2ـی حوزه‌یرانی 2025، سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، بۆرییه‌كی غاز له پاڵاوگه‌ی بێجی له نزیك گوندی مورادییه له نێوان شاره‌دێی ڕیاز و فه‌تحه له باشووری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه و گرته‌ڤیدیۆییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان24 كه‌وتوون، ئاگرێكی گه‌وره له شوێنه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و هاتوچۆ له نێوان كه‌ركووك و بێجی وه‌ستاوه.
بۆرییه‌كه غاز له كێڵگه‌ی عجیل بۆ كۆمپانیای غازی باكووری ده‌گوازێته‌وه به مه‌به‌ستی پاڵاوتن. هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگربهكه به‌رده‌وامن و هاوكات هیچ زیانێكی گیانی و مرۆیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.