ڕوانگە: هێزەکانی ئەمەریکا لە دوو بنکەی سەربازیی لە سووریا کشانەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ی 18ـی ئایاری ئه‌م ساڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و قۆناغ به قۆناغ هێزه‌كانی له دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كشاندووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 2ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا له ناكاو له هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر و كارگه‌ی غازی كۆنیكۆ كشاونه‌ته‌وه.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ی 18ـی ئایاری ئه‌م ساڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و قۆناغ به قۆناغ هێزه‌كانی له‌و دوو شوێنه كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا خێراتر بووه.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ردوو بنكه‌كه، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ گوتووشیه‌تی، ئه‌م كشانه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین جموجۆڵی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.