وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی لەبارەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە بەخشینی ڕسوماتی داواکردنی پشتگیری دەرچوون بە مەبەستی پێشکەشکردنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەند کاربکەن.
دووشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (10933) لە 2ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
لە نوسراوەکە ئاماژەبەوەکراوە، لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 ئەو ڕێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەیرەو دەکرێن، بڕیار درا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی سەر سندووق کاربکەن.