ستیڤن فەیگن، کرایە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا
کونسوڵێکی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر، کرایە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا.
سێشەممە، 03-06-2025، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی باڵیۆز ستیڤن فەیگن، وەک هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "باڵیۆز فەیگن، زانیارییەکی زۆر و فراوانی لەسەر عێراق هەیە بەو پێیەی ساڵانی (2018-2020) وەکوو کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و دواتریش وەک جێگری باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە ساڵی (2020-2021) خزمەتی کردووە."