به‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه كالیفۆرنیا ده‌سووتێت
ته‌مه‌نی دره‌خته‌كانی له‌نێوان 1000-1800 ساڵدایه
24K - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
پێنج رۆژه ئاگرێكی گه‌وره ناوچه‌كانی به‌شی خۆرئاوای ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكای گرتۆته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن زیاتر له 20 ئاگركه‌وتنه‌وه له گۆڵدن ستیت رویانداوه ئه‌ویش له‌ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌روو 130 فه‌هره‌نهایتی (55 پله‌ی سیلیزی). له‌هه‌مانكاتدا له باكوری خۆرئاوای كالیفۆرنیا بۆ شاخی روكی، ته‌واوی دارستانه سرووشتی و پاركه‌كان ئاگری گه‌وره‌یان تێبه‌ربووه.
گۆڤاری تایم له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: ژماره‌یه‌كی بێ شومار له دره‌ختی سوور له پاركی بیگ به‌یزن سته‌یت ده‌سووتێت كه نیشانه‌ی پاركی نموونه‌یی كالیفۆرنیا و جۆرایه‌تی ژینگه‌ییه كه ته‌مه‌نی دره‌خته‌كانی له‌نێوان 1000-1800 ساڵدایه و به‌رزییه‌كانیان سه‌دان پێ زیاتره و قه‌ده‌كه‌شی له 50 پێ ئه‌ستوورتره.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ئاگر له پاركی سی زی ی‌و ئۆگه‌ست لایتینگ له‌كه‌رتی سانتی كروز وێرانبووه به‌هۆی كه‌وتنی داره كۆنه‌كانه‌وه.
ئیداره‌ی باخچه و جوانكاری كالیفۆرنیا، رۆژی 19ی ئاب، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه باخچه‌ی بیگ باسن ریدوود كه فراوانترین باخچه‌یه له كالیفۆرنیا تووشی زیانی گه‌وره بۆته‌وه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی پاركی سی زی ی‌و.
به‌پێی راپۆرتێكی فۆكس نیوز به‌رپرسانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاند تا ئێستا نزیكه‌ی 660 هه‌زار هێكتار دارستان و پارك سووتاوه. سووتاندنه‌كه‌ش زۆر له سووتاندنی ئه‌و رووبه‌ره زیاتره له ساڵی 2019 روویدا كه سووتانی 260 هه‌زار هێكتار بوو.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 77 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
له راپۆرته‌كه‌ی فۆكس نیوز-دا هاتووه كه ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه یه‌كێكه له‌و 10 ئاگركه‌وتنه‌وه مێژووییه‌یه كه له مێژووی كالیفۆرنیا روویداوه و به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له به‌رده‌ستی حكومه‌تدان ساڵی 1932 ئاگری له‌و جۆره كه‌وتۆته‌وه.
دوای 2019 هه‌زار هێكتار له‌ماوه‌ی 96 سه‌عاتدا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی دوو شه‌ممه (17ی ئابه‌وه) ده‌ستی پێكردووه له‌كاتێكدا 5%ی ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه.
به‌پێی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆپه‌رنیكۆس بۆ چاودێریكردنی ئه‌تمۆسفیری زه‌وی، رۆژی 19ی ئاب ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه كه به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه 3 ملیۆن تۆن كاربۆن چۆته ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی له ته‌نیا رۆژێكدا. به‌پێی كۆپه‌رنیكۆس ئه‌م 3 ملیۆن كاربۆنه یه‌كسانه به كاربۆنی ده‌رچوو له 650 هه‌زار ئۆتۆمبێله‌وه له ساڵێكدا.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی نیشتمانی هاوبه‌ش، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه 86 تیمی گه‌وه‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی دروستكردووه له 15 ویلایه‌ت كه ئه‌وانیش 26 تیمی كالیفۆرنیا و 12 تیمی ئه‌ریزۆنا و ئۆریگۆنن.
جگه له كالیفۆرنیا له كۆلارادۆش نزیكه‌ی 125 هه‌زار هێكتار زه‌وی سووتاوه كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له مێژووی كۆلارادۆ له دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هایمان له ساڵی 2002، كه بووه هۆی سووتانی 197 هه‌زار هێكتار زه‌وی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)